پۆلیسی زاخۆ تەرمی گەنجێکی دۆزییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی زاخۆ ڕایگەیاند، تەرمی گەنجێکیان لە ئاوی گوندێکی سنووری ئیدارەی زاخۆ دۆزیەوەتەوە و ناسنامەی تەمەکە نەزانراوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا پۆلیسی زاخۆ ئاشکرایکرد، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی گەنجێکیان لە نزیک گوندی شیناڤا لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە ئاوێکدا دۆزیەوەتەوە و تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە.

پۆلیسی زاخۆ ناو و ناسنامەی گەنجەکەی ئاشکرانەکردووە، تەنها ئەوە دەرکەوتووە کە تەمەنی 24 ساڵە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دەستنیشانکردنی هۆکاری ڕووداوەکە کراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی هەرێم: لێپرسینەوە لە هەر کارمەندێک دەکرێت بە جلوبەرگی فەرمییەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان خۆی نمایش بکات

بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێم راگەیەندراوێکی بۆ ئەفسەر و کارمەندانی هێزەکانی ناوخۆ بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، لێپرسینەوە لە هەر…
Total
0
Share