جموجۆڵێکی سەیر لە نێوان پاریس و تۆتنهام و ئینتەر ڕوودەدات !

دیلی ئالی پەیوەندی بە پاریسەوە دەکات و ئیریکسن دەگەڕێتەوە تۆتنهام

 

ئەستێرەی ئینگلیزی یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز، دیلی ئالی پەیوەندی بە یانەی پاریس سانت جێرمانەوە دەکات و ئەم گواستنەوەیش دەرگا بۆ گواستنەوەیەکی دیکە دەکاتەوە.

لەم وەرزەدا دیلی ئالی ئەستێرەی هەڵبژاردەی سێ شێرەکەی ئینگلتەرا لەلایەن جوزێ مۆرینیۆوە پشتگوێخراوە و لە پێکهاتەکاندا بەشداری پێنەکراوە، سەرەڕای ئەوەی لە 16ی کانوونی دووەمی 2020وە لە پێکهاتەی سەرەکی دوورخراوەتەوە، لە کۆتا ڕوبەڕوبوونەوەی کەڵەشێرە ڕوومیەکان بەرانبەر شیفێڵد یونایتد بۆ یەکەمجار لە پێکهاتەی سەرەکی بەشداری پێکرا بەو هیوایەی بۆچونەکانی گۆڕانکارییان بەسەردابێت.

ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی ئاشکرایکردووە، ئالی لەدەستدانی پێگە سەرەکیەکەی بە لەدەستدانی خۆشەویستی لەقەڵەمدەدات و دەستی بە دانوستاندن لەگەڵ یانەی پاریس سانت جێرمان کردووە.

یاریزانەکە دڵنیایە لە پەیوەندیکردن بە یانە فەرەنسیە زەبەلاحەکە و دووبارە یاریکردن لەژێر سەرپەرشتی ماوریسیۆ پۆچتینۆی ڕاهێنەری ئەرجەنتینی.

بەپێی هەمان سەرچاوە، لە ئەگەری ماڵئاوایی ئالی-دا، یانەی تۆتنهام هەوڵ بۆ گەڕاندنەوەی کریستیان ئیریکسنی دانیمارکی دەدات لە یانەی ئینتەرمیلانەوە، لە ئێستادا جەمسەرەکان کێشەیان لە نرخی یاریزانەکەدا هەیە و ئینتەرمیلان داوای بڕی 27 ملیۆن پاوەند دەکات، سەرەڕای ئەوەی بەبڕی 16 ملیۆن لە تۆتنهامەوە ڕوویکردووەتە ڕیزەکانی نێراتزۆری.

بابەتی پێشتر

ئارسەر لە نێوان مێسی و کریستیانۆ باشترین هەڵدەبژێت

بابەتی دواتر

ئالابا چانسێکی پێنج خەسڵەتیە ڕیاڵ مەدرید نەیتوانی لەدەستیبدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فاتی بەرامبەر لیڤانتی دەگەڕێتەوە

ئەستێرەی لاوی یانەی بەرشلۆنە، ئانسو فاتی کۆتا ساتەکانی قۆناغی چارەسەربوون لە پێکان تێدەپەڕێنێت و بەرامبەر لیڤانتی دەگەڕێتەوە. ئەستێرە…
Total
0
Share