تێچووی کڕینی مباپێ بەچی کۆدەکەنەوە؟ چوار یاریزانی ڕیاڵ هێڵی سوورن

فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید ئامادەنییە لە ڕێگەی فرۆشتنی گەوهەرەکانەوە تێچووی گواستنەوەی کیلیان مباپێ کۆبکاتەوە.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، نەخشەڕێگای یانەی ڕیاڵ مەدرید لە گواستنەوەکانی هاوینەی 2021 ناوی چوار یاریزانی تێدا نییە، فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانە ئەو ناوانەی لە لیستی فرۆشتن دوورخستووەتەوە و بە (هێڵی سوور) ناوزەندی کردوون، ئەو یاریزانانەش پێکهاتوون لە: مارتین ئۆدیگارد، ڤینیسیۆس جونیۆر، ڕۆدریگۆ گوس، فیدریکۆ ڤاڵڤێردی.

بەپێی سەرچاوەکە، پێرێز و هاوکارانی ئامانجیانە کیلیان مباپێ بە 150 ملیۆن یورۆ بگوێزنەوە بۆ ڕیزەکانیان، بەڵام ئامادەنین لە ڕێگەی فرۆشتنی گەوهەرەکانەوە ئەوکارە بکەن، بەڵکو بە داهاتی وەرزی ڕابردووی چامپیۆنزلیگ کە زیاتر لە 100 ملیۆنە و داهاتی لالیگا، هەروەها فرۆشتنی یەکێک لە گاریس بەیل، مارسێلۆ، ماریانۆ دیاز، ئیسکۆ، هازارد، ئاسینسیۆ، دانی سیبایۆس، ئەگەر هەیە ڕافائێل ڤاران، بەدووریش نەزانراوە لیستی فرۆشتن براهیم دیاز و چەند یاریزانێکی خوازراوی دیکە بگرێتەوە، ئەگەر بێتو یاریزانەکانی دیکە بۆندی گونجاویان پێنەگات.

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە بۆ گریزمان و ئەتلەتیکۆ مەدرید: نەخێر و نەخێر

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی نوێنەران پرۆژەیاسای گەڕاندنەوەی پارەی گەندەڵی تاوتوێدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share