بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی کەشی وشکەسەرما بەردەوام دەبێت و لەسبەی شەوەوە کاریگەرییەکەی کەمدەبێتەوە.
ئاسۆ کەمال بەڕێوەبەریی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆلێکی وشکەسەرما ناوچەکەمانی گرتووەتەوە، خێرایی با چالاکبووە بە ئاڕاستەی باکووری رۆژهەڵات”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “بۆ ئەمڕۆ و سبەی دۆخەکە بەو شێوەیە دەمێنێتەوە بەڵام بۆ سبەی شەو کاریگەرییەکەی کەمدەبێتەوە و بۆ رۆژانی داهاتووتر لە هەندێک لە کاتەکاندا دووبارە چالاکدەبێتەوە بەڵام بەو کاریگەرییە زۆرەوە نا”.
سەبارەت بە پلەکانی گەرما ئاسۆ کەمال وتی، “ئەمڕۆ لە سنووری سلێمانی نزمترین پلەی گەرما سێ پلەی سەدییە و بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو 12 پلەی سەدییە”.