دۆلار زیاتر دابەزی

ئەمڕۆ سێشەممە بەهای دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە دیناری عێراقی زیاتر دابەزی و 100 دۆلار بە 157 هەزار دینارە.

لە بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕكردنی دراو لە بەغداد، ئێستا نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار بریتییە لە 158 هەزار دینار و نرخی كڕین 157 هەزار دینارە بۆ 100 دۆلاری ئەمریكی.

جیاواز لە بەغداد، لە شارەكانی هەرێمی كوردستان 100 دۆلاری ئەمریكی لە سەرووی 161 هەزار دینارەوە مامەڵەی پێوەدەكرێت.

لە دوای بڕیارەكەی دوێنێی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كە پارێزگاری بانكی ناوەندیی لە پۆستەكەی لابرد و عەلی عەلاقی بە بەڕێوەبردنی بانكەكە راسپارد، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزینێكی زۆر و خێرای بەخۆیەوە بینیوە و لە ماوەی 24 كاتژمێردا، 100 دۆلار نزیكەی نۆ هەزار دیناری لە بەهاكەی لەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

وادەی کۆتاییهاتنی وشکەسەرما راگەیەندرا

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە گرێبەستی نوێ ناکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share