شەقامی سەرەکیی تاسڵوجە – سلێمانی دادەخرێت

پرۆژەی یەکتربڕی باخی بەختیاری

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڵاویکردەوە، سبەینێ شەقامی سەرەکی تاسڵوجە – سلێمانی بە ئاراستەی هاتن بۆ سلێمانی دادەخرێت.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڵاویکردەوە، ” ئاگاداری هاوڵاتییانی شاری سلێمانی و شۆفیران دەكەینەوە، بەهۆی کارکردنی بەردەوام لە یەکتربڕی باخی بەختیاریی، لە سبەینێ 9:30 خولەكی سەرلە بەیانییەوە، شەقامی سەرەکیی تاسڵوجە – سلێمانی بە ئاڕاستەی هاتن بەرەو ناوشاری سلێمانی دادەخرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “شەقامی لاوەكیی تەنیشتی ئامادەكراوە و كراوە دەبێت، بۆ بەكارهێنانی لەلایەن شۆفێران و هاوڵاتییانەوە”.

داوایشیکرد، ” هاوڵاتیانیی شاری سلێمانی، هاوكاربن، بۆ جێبەجێكردنی ئەو پرۆژە خزمەتگوزارییە، كە خزمەتێكی گەورە بە شاری سلێمانی و شۆفێران دەگەیەنێت، لەرووی كەمكردنەوەی ئاستەنگی هاتووچۆو قەرەباڵغی زۆری شەقامەكە”.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: یەكێك لە پێشینەی كارەكانمان بەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵە

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی هێرشکردنە سەر پیرۆزییەکان رەتدەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share