قوباد تاڵەبانی: یەكێك لە پێشینەی كارەكانمان بەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵە

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم بە ئامادەبوونی وەزیری كشتوكاڵ لەگەڵ كونسوڵی گشتیی ئیمارات كۆبووەوە و رایدەگەیەنێت، یەكێك لە پێشینەی كارەكانمان بەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵە.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، یەکێک لە پێشینەی کارەکانمان بەرەوپێشبردنی کەرتی کشتوکاڵە تا ئەو ئاستەی ببێتە بەشێک لە داهات و سەرچاوەیەک بێت بۆ هەلیکار و باشکردنی ژیانی جوتیاران.

قوباد تاڵەبانی لە پۆستێكدا ئەوەشی خستەڕوو، “لەوبارەیەوە ئەمڕۆ لە هەولێر، بەئامادەبوونی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لەگەڵ کونسوڵی گشتیی ئیمارات کۆبووینەوە و باسمان لە پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ و چۆنییەتی سوودوەرگرتن لە ئەزموونی ئەو وڵاتە کرد و وتمان؛ ئاسانکاری دەکەین بۆ وەبەرهێنەرانی ئەو وڵاتە بۆ ئەوەی لە کوردستان کاری وەبەرهێنان لە بوارەکانی کشتوکاڵ، ئاسایشی خۆراک و سامانی ئاژەڵی ئەنجامبدەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەروەردەی سلێمانی: زیاتر لە 10 ناوەندی خوێندنی نوێ لە سنووری پەروەردەی سلێمانی دەکرێنەوە

یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “زیاتر لە 10 ناوەندی خوێندنی نوێ لە سنووری پەروەردەی سلێمانی دەکرێنەوە”. نەژاد…
Total
0
Share