زانیاریی نوێ لەبارەی گرانكردنی كرێی تاكسی
سەندیكای شۆفێران ڕوونكردنەوە دەدات

سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لە سلێمانی ڕوونكردنەوە لەبارەی گرانكردنی كرێی تاكسی دەدات و جەختدەكاتەوە بەهۆی گرانكردنی نرخی بەنزینەوە كرێی تاكسیش لەلایەن بەشێك لە شۆفێرانەوە گرانكراوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە هەندێك لە هێڵەكانی پاس لە سلێمانی كرێی گواستنەوەیان لە 500 دینارەوە بۆ 750 دینار زیادكرد.

جەلال ئەبوبەكر، سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بەشێك لە پاسەكانی هێڵی بەكرەجۆ و سەرچنار نرخی كرێی پاسیان زیادكردووە و هۆكارەكەشی بۆ گرانبوونی نرخی بەنزین دەگێڕنەوە.

ئاشكرایكرد، تاكسییە گەڕۆكەكان بەشێكیان بە بیانووی گرانكردنی نرخی بەنزین لە سلێمانی كرێیان گرانكردووە و دەبێت قایمقامییەتی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتیی گواستنەوەی سلێمانی نرخی كرێی تاكسی دیاریبكەن، بەڵام ئێستا بەشێكیان بە بیانووی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین كرێی گواستنەوەیان گرانكردووەJبەڵام  هێڵەكانی دەرەوەی شار نرخی كرێی گواستنەوەیان گراننەكردووە و وەك خۆیەتی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: چارەسەری کێشەی کورد لە ڕۆژئاوا و سوریا لە ڕێگەی دانوستان و گفتوگۆوە بەدیدێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە شاندێكی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی پێشکەوتنخوازی کورد…
Total
0
Share