ڤیدیۆ.. شێر پەلاماری پیاوێک دەدات و بە شێوەیەکی سەیر رزگاری دەکەن

لە وڵاتی سعودییە شێرێک پەلاماری پیاوێک دەدات و دوای چەند خولەکێکیش لە لایەن چەند کەسێکەوە رزگاردەکرێت.

بە پێی گرتە ڤیدیۆیەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، “لە وڵاتی سعودییە شێرێک بەرەو پیاوێک دێت لەناکاودا پەلاماری دەدات، هەرچەندە پیاوەکە هەوڵی خۆ ڕزگارکردن دەدات، بەڵام ناتوانێت لە خۆی دووربخاتەوە”.

وەک لە گرتەکەدا دەردەکەوێت، “لەکاتێکدا چەند کەسێکی دیکە هەوڵدەدەن، تا ئەو کاتەی دەتوانن بە تەواوی شێرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن”.

بەخێوکردنی شێر لە وڵاتە عەرەبییەکان بە تایبەت سعودییە، وەک جۆرێک لە مۆدێلی لێهاتووە، بەردەوامیش بەرپرسان هۆشداری لە بەخێوکردنی ئەو جۆرە ئاژەڵە دڕندانە دەدەن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راستیی ئەو هاوسەرگیرییەی مارەییەكەی “دەمانچەیەك و ئۆتۆمبێلێك بووە” ئاشكراكرا

بڵاوبوونەوەی وێنەی گرێبەستێكی هاوسەرگیری كە تیایدا مارەیی هاوسەرگیرییەكە بە ئۆتۆمبێلێك و دەمانچەیەك دیاریكراوە، دەنگدانەوەی بەدوای خۆیدا هێناوە و…
Total
0
Share