بۆ یەکەمجار کارتی سپی لە تۆپی پێدا بەکارهێنرا، واتای چییە؟

هەوادارانی تۆپی پێ سەرسامبوون، کاتێک داوەری یاریی نێوان تیپەکانی کچانی سپۆرتینگ لشبۆنە و بەنفیکا لە خولی پۆرتوگال، کارتی سپی بە ڕووی ستافی پزیشکی هەردوو یانەکەدا بەرزکردەوە.

سەرچاوەکان لەو بارەیەوە نووسیویانە، کارتی زەرد و سوور لە یارییدا بۆ سزادانی یاریزانانە، بەڵام لە ئێستادا فیدراسیۆنەکانی تۆپی پێ تاقیکاریی لەسەر بەکارهێنانی کارتی سپی دەکەن.

کارتی سپی تایبەتە بە “ڕۆحی وەرزشی” و بە پێچەوانەی زەرد و سوورەوە، بۆ یاریزانان و هەر ئامادەبوویەکی نێو یاریگا پاداشتێکی بەرزە لەلایەن داوەرەوە.

لە یاریی نێوان بەنفیکا و لشبۆنە کاتێک ئەنجامەکە (3-0) بوو، ڕووداوێکی تەندروستیی نەخوازراو ڕوویدا.

ستافی پزیشکیی هەردوو جەمسەرەکە چوونە نێو یاریگا و هاوکاریی هاندەرێکیان کرد، ئەوەش شایستەی سوپاسگوزاری بوو، بۆیە داوەر کارتی سپی بۆ پزیشکی هەردوولا بەرزکردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share