بەرشلۆنە بە مەرج دەستبەرداری دی یۆنگ دەبێت

یانەی بەرشلۆنە هێشتا قۆناغی مەترسی لە بوارە دارایییەکاندا تێنەپەڕاندووە، ڕەنگە یاریزانێکی گەورەی دیکە بفرۆشن.

ڕۆژنامەنووسی ئیسپانی، ئۆریۆل دۆمینیک بە (Onze TV 3) ی ڕاگەیاندووە، کە فرینکی دی یۆنگ یەکێکە لە یاریزانە سەرەکی و گرنگەکانی پێکهاتەی یانەی بەرشلۆنە، چاڤی وەک کۆڵەکەیەک بۆ پلانەکانی داهاتوو لێی دەڕوانێت، لە هەمان کاتدا ئیدارەی یانە پێیان وایە فرۆشتنی ئەو ئەستێرەیە زۆرترین کێشەی داراییان بۆ چارەسەر دەکات.

بەپێی سەرچاوەکە، ئیدارەی بەرشلۆنە بە ناچاری قایل دەبێت بە فرۆشتنی دی یۆنگ، بەو مەرجەی گرێبەستی پێشکەشکراو لە 70 ملیۆن یورۆ کەمتر نەبێت، ئەو نرخەش یاریدەدەر دەبێت بۆ هاوسەنگکردنەوەی دۆخی دارایی و کڕینی یاریزانی نوێ.

دی یۆنگ بە درێسی بلاوگراناوە 135 یاری کردووە، 13 گۆڵی تۆمار کردووە و 17 گۆڵی ڕەخساندووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئه‌ڵمانیه‌کان به‌ ڕاپرسیه‌ک‌ وه‌ڵامی فیدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاته‌که‌یان ده‌ده‌نه‌وه‌

هانده‌رانی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا به‌ پێچه‌وانه‌ی خواست و بڕیاری فیدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاته‌که‌یان ده‌وه‌ستنه‌وه‌ و دووپاتیده‌که‌نه‌وه‌، سه‌رده‌می خواکیم…
Total
0
Share