ئیتۆ بە سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کامیرۆن دەستنیشانکرا

ئەفسانەی تۆپی پێی کامیرۆن و ئەفریقا. ساموێل ئیتۆ وەک سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاتەکەی دەستنیشانکرا.

ئیتۆ کە لە تەمەنی وەرزشیدا بەدرێسی کامیرۆنەوە دوو جار ناسناوی پاڵەوانی ئەفریقای بەدەستهێناوە، لەلایەن ئەندامانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کامیرۆنەوە بە سەرۆک دیاریکرا.

لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەفریقا، حەوت کەسایەتی خۆیان کاندیدکردبوو، بەڵام بەر لە دەستپێکی دەنگدان چوار لە کاندیدەکان کشانەوە و ئەوەش ڕێگەخۆشکەربوو بۆ سەرکەوتنی ساموێل ئیتۆ.

ئیتۆ لەبارەی هەڵبژاردنیەوە بۆ ماوەی چوار ساڵ وەک سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کامیرۆن، ڕایگەیاند، “ئەرکی سەرەکی و سیاسەتمان لەسەر یاریزانان بونیاددەنێین، ئەرکمان ئەوەیە ژیانێکی باش بۆ یاریزانان فەراهەمبکەین، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ چەندین وەبەرهێن و کۆمپانیای گەورە قسەمان کردەوە، بەیەکەوە ئەوکارە دەکەین”.

ساموێل ئیتۆ لەنێوان ساڵانی 1997 تاوەکو 2016 بۆ هەڵبژاردەی کامیرۆن یاریکرد، تاوەکو ساڵی 2019 لە یاریگاکانی قەتەر بەردەوامبوو پاشان وازهێنانی ڕاگەیاند.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ به‌سێ گۆڵ سێ خاڵی له‌ برێنتفۆرد داماڵی و گه‌ڕایه‌وه‌ پله‌ی دووه‌م

یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 22ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی برێنتفۆرد بووه‌وه‌، یارییه‌ ئاگرینه‌که‌ به‌بردنه‌وه‌ی سوورپۆشه‌کان کۆتاییهات. ئەمڕۆ…
Total
0
Share