بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەموو هەنگاوێکی پێویست بگرنەبەر بۆ باشترکردنی ژیانی پێشمەرگە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی ئەرکانی هێزەکانی 70ـی راسپارد هەموو هەنگاوێکی پێویست بگرنەبەر بۆ باشترکردنی ژیانی پێشمەرگە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان چاویکەوت بە لیوا روکن عومەر ساڵح، سەرۆکی ئەرکانی ھێزەکانی 70ـی پێشمەرگەی كوردستان.

لە کۆبوونەوەکەدا لیوا عومەر راپۆرتێکی لەبارەی یەکخستن و رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، مەشقی چڕ و پێداچوونەوە بە هەیکەلی ئیداریی لیواکان پێشکەشکرد.

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە هەوڵەکان بۆ رێکخستنەوە و چاکسازیکردن لەناو هێزەکانی پێشمەرگە و بونیادنانی هێزێکی تۆکمە کرد و سەرۆکی ئەرکانی هێزەکانی 70ـی راسپارد هەموو هەنگاوێکی پێویست لەو بارەیەوە بگرنەبەر کە خزمەت بە پرۆسەکە و باشترکردنی ژیانی پێشمەرگە بکات. لەو رووەشەوە چەند بڕیارێکی پەیوەست بە بەهێزترکردنی یەکە سەربازییەکان و پێشخستنی تواناکانیان دەرکرد.

لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا هەماهەنگی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عیراق بەتایبەت لەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنی تێدایە، گفتوگۆی لەبارەوەکرا.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ئارسیناڵ یاریی لووتکەی لە مانچستەر یونایتد بردەوە

بابەتی دواتر

لەبارەی دابەزاندنی نرخی دۆلارەوە سودانی بڕیاری دا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share