شارەوانیی سلێمانی هەڵمەتێكی بۆ نۆژەنكردنەوەی پارك و باخچەكان دەستپێكرد

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “ڕۆژانە بەدواداچوون، بۆ خزمەتگوزاریی پارك و باخچەكان دەكرێت و رۆژانە كاری نۆژەنكردنەوەیان بۆ ئەنجامدەدرێت”.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەڕێوەبەرایەتیی باخچەكان لە ژێر چاودێریی سەرۆكی شارەوانی و بەسەرپەرشتیی تیمەكانی باخچەكان، كاری نۆژەنكردنەوە بۆ پارك و باخچەكان ئەنجامدەدات.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، چاككردن و پاككردنەوەو ئیشپێكردنی نافوورەكان و دانانی تابلۆی تایبەت، بە ڕێنماییەكانی پاراستنی باخچە و پاركەكان و پاككردنەوەی خەزانی ئاوی هەردوو باخچەی گەڕەكی مامۆستایان; باخچەی مامۆستا ئەحمەد هەردی و باخچەی شەهید عوسمان ماوەتی.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، هەڵمەتی جوانكردن و ڕوواندنی 30 داری توو، لە باخچەكانی گەڕەكی خەبات ئەنجامدرا.

بابەتی پێشتر

نرخی كیلۆیەك دومەڵان گەیشتە نزیكەی 300 هەزار دینار

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ئارسیناڵ یاریی لووتکەی لە مانچستەر یونایتد بردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ببینە بوتڵی غاز چی تێكراوە؟

هاوڵاتییەک بوتڵێكی غازی وەرگرتووە و دەڵێت، بڕێكی زۆر ئاوی تیادایە. هاوڵاتییەكە خەڵكی گوندی گومەزەردە لە سنووری قەزای بەردەڕەش،…
Total
0
Share