خوێندكارێكی نەخۆش تاقیكردنەوەكانی لە نەخۆشخانەی هیوا ئەنجامدەدات

ئەمڕۆ یەكشەممە، خوێندكارێك بەهۆی نەخۆشكەوتنی لە نەخۆشخانەی هیوا تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرزی یەكەمی ئەنجامدا.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە، دوای ئەوەی خوێندكارێكی قۆناغی 11ی ئامادەیی لە شاری كۆیە لە كاتی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی وەرزی یەكەمی ئەمساڵی خوێندن نەخۆش دەكەوێت و لە نەخۆشخانەی هیوا لەشاری سلێمانی دەمێنێتەوە لەو كاتە هەردوو بابەتی (ئایین و فیزیا) دەمێنێت تاقیكردنەوەی لێبكات، لەبەر باری تەندروستی و وەرگرتنی چارەسەری كیمیایی دەبێت لە نەخۆشخانە بمێنێتەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، “بەڵام خوێندكارەكە بەردەوام ئەوە بە پزیشكان و كەسوكاری ڕادەگەیەنێت كە تاقیكردنەوە لەو دوو بابەت نەكات ئاسوودە نابێت و دواتر باوكی سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی كۆیە دەكات و داواكارییەك دەگەیەنێتە بەڕێوەبەری پەروەردەی كۆیە داواكارییەكە بە وەزیری پەروەردە رادەگەیەنن و وەزیری پەروەردەش بڕیاردەدات پرسیاری تاقیكردنەوەكانی بۆ بەرنە نەخۆشخانەی هیوا لەوێ تاقیكردنەوەكان ئەنجامبدات”.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەمڕۆ یەكشەممە بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری پەروەردەی كۆیە و بەشێك لە لێپرسراوانی پەروەردەی كۆیە تاقیكردنەوەكانی لەناو نەخۆشخانەی هیوا ئەنجامدا.

بابەتی پێشتر

کۆنتی و تۆتنهام جیادەبنەوە

بابەتی دواتر

لە خورماتوو پێنج تیرۆریست كوژران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share