مەزڵوم کۆبانێ و جێگری نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا باس لە کاری هاوبەش دەکەن

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەگەڵ جێگری نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا کۆبوویەوە و گفتوگۆی کاری هاوبەشی هەردوولا کراوە.

مەزڵوم کۆبانێ، لەدوای کۆبوونەوەی دەیڤت براونستەین، نوێنەری ئەمریکا لە سوریا لە تویتەرەکەی خۆی نوسیوویەتی، “بەخێرهاتن لە جێگری نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا، دەکەین ئەزمونێک پێکەوە پێشکەش دەکەین لە داهاتوو کە هەموو سوورییەکان بتوانن تێیدا تامی ڕاستەقینەی ئازادی و ئاشتی بچێژن.”.

کۆبانێ ڕاشیگەیاندووە “بۆ ئەوەی کە بتوانین بە سەر دژوارییە هاوبەشەکاندا زاڵ بین و بگەینە ئامانجە دیاری کراوەکانمان، چاوەڕوانی هاوکاری هاوبەش لەگەڵ هەموو برا سوورییەکانمانین”.

کۆبوونەوەی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەگەڵ جێگری نوێنەری ئەمریکا بۆ سوریا لە کاتێکدایە کە جەیمس جێفری، نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا هەفتەیەک پێش ئێستا دەستی لەکارکێشایەوە.

بابەتی پێشتر

وەزیری دەرەوەی سوریا کۆچی دوایی کرد

بابەتی دواتر

یەکێک لە دروستکەرانی ڤاکسینی کۆرۆنا پێشبینی خۆی بۆ ئاسایی بوونەوەی ژیان ئاشکرا دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share