چۆن بزانیت سووڕی مانگانەکەت ئاساییە؟

د. هودا محێدین، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون ڕایگەیاند، سووڕی مانگانە ئاساییە ئەگەر هەر 21 ڕۆژ بۆ 35 ڕۆژ جارێک بێت واتە مەرج نییە کە هەر 25 ڕۆژ جارێک یان 30 ڕۆژ جارێک سووڕەکە نەهات، ئەوا واتای ئەوەیە کە “ئاسایی نییە “.

وتیشی، ماوەی ئاسایی مانەوە لە سووڕی مانگانەدا بۆ خانمان بریتییە لە 3-7 ڕۆژ و زۆربەی خانمان بۆ ماوەی 5 ڕۆژ لەناو سووڕەکەدان، بۆ بڕی خوێنەکە 30-80 مل ئاساییە، واتە بەکارهێنانی 4-7 سانتی لەماوەی 24 کاژمێردا ئاساییە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر سووڕی مانگانەی خانمەکە بۆ چەند مانگێک کەمتر لە 21 ڕۆژ بێت یان زیاتر لە 35 ڕۆژ بێت، یان چەند مانگێک تێپەڕێت و خانمەکە نەکەوێتە سووڕی مانگانەوە لەگەڵیشیدا بینینی خوێنی زۆر و چەند هۆکارێکی دیکە، پێویستە لەم کاتەدا خانمەکە سەردانی پزیشک بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پرسی هەڵبژاردنەكان رەهەندێكی نیشتمانی هەیە و پێویستە لەگەڵ لایەنەكان سازانی لەسەربكرێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازیكرد لە رۆزی كەیڤ، كونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێم.…
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: بەتۆمەتی دزیکردن تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، تۆمەتبارێک کە کەلوپەلی کارەبایی دزیوە، دەستگیرکرا. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی…
Total
0
Share