شەش گەنج بە تۆمەتی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیركران

تۆمەتبارە دەستگیركراوەكان

لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی سلێمانییەوە شەش كەس بە تۆمەتی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیركران كە سەرجەمیان گەنجن.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، له‌كاتی‌ جێبه‌جێكردنی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر بۆ ده‌ستگیركردنی‌ دوو تۆمه‌تبار كه‌ تاوانی‌ دزیكردنیان ئه‌نجامدابوو، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی چاودێری‌ تۆمه‌تبارانیان كرد و ده‌ركه‌وت كه‌ لەگەڵ چەند تۆمەتبارێكی تردا باندێكی دزیكردن‌، بەكارهێنەر و بازرگانیكردنی مادەی هۆشبەرن.

هێزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی بەهاوكاری نوسینگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێل توانییان سەرجەم تۆمەتباران دەستگیربكەن‌ و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەر و دوو چەك لە جۆری دەمانچە، وەك ئەوەی پۆلیسی سلێمانی دەیڵێت.

ئەوەشی روونكردەوە، سەرجەم تۆمەتباره‌كان كە ژمارەیان شەش تۆمەتبارە بەناوەكانی، (ه.س.ر.) لەدایكبووی 2000، (أ.ر.ح.) لەدایكبووی 1993، (ر.س.ر.) لەدایكبووی 1991، (چ.غ.ع.9 لەدایكبووی 2000، (چ.أ.ك.) لەدایكبووی 1998، (ح.ع.م.) لەدایكبووی 2001 بە بڕیاری دادوەر راگیراون.

پۆلیسی سلێمانی ئاشكراشكیكرد، تۆمەتباران دانیان ناوە بەتاوانەكەیاندا كه‌ چەندین تاوانی دزیكردنیان لە سنووری پارێزگای‌ سلێمانی ئه‌نجامداوه‌ و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیاندا بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

خێزانێکی پێنج کەسی لەژێر داروپەردووی خانووە رووخاوەکەیان دەرهێنران

بابەتی دواتر

جیهان چاوەڕێی دیاردەیەکی گەردوونییە کە 50 هەزار ساڵ جارێک روودەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تاوەکو ئێستا زیاتر لە 5 هەزار خوێندکار لە سنووری دەربەندیخان کوتانیان بۆ کراوە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیەنێت، هەفتەی یەکەمی هەڵمەتی نیشتمانیی سەرتاسەریی كوتان بە سەرکەوتوویی ئەنجامدرا. لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی دەربەندیخان…
Total
0
Share