ئێستا وردەكاریی ناردنی 400 ملیار دینارەكە بۆ هەرێمی كوردستان ئاشكرادەكات

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “بەغداد 400 ملیار دینارەكە بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت و دەشڵێت، ئەو بڕە پارەیە بە قەرز دەدرێتە هەرێم تا ئەو كاتەی پڕۆژە یاسای بودجە پەسەنددەكرێت و پاكتاوی قەرزەكان لەنێوانیاندا دەكرێت”.
ئەوە لەكاتێكدایە كە باس لەوە دەكرێت بەرپرسانی بانكی بازرگانیی عێراق بە حكومەتی هەرێمی كوردستانیان راگەیاندووە، لە ماوەی ئەم هەفتەیە 400 ملیارەكە دەچێتە سەر هەژماری حكومەتی هەرێم لە بانكەكەیان.
د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەسەر راسپاردەی وەزارەتی دارایی عێراق رێكارەكانی ناردنی 400 ملیار دینارەكە ئاراستەی بانكی بازرگانیی عێراق دەكرێت و بڕیاری ناردنی ئەو 400 ملیار دینارە دراوە و تەنها رێكارەكانی ناردنەكەی ماوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، “ناردنی ئەو 400 ملیار دینارە قەرزە لەسەر حكومەتی هەرێم و هەركاتێك پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق پەسەندكرا لە پشكی هەرێمی كوردستان ئەو 400 ملیار دینارە دەبڕدرێت و پاكتاوی قەرزەكان دەكرێن”.

بابەتی پێشتر

محەمەد حاجی مەحمود: یاریی عێراق هیچ پەیوەندییەكی بە كوردەوە نییە

بابەتی دواتر

زەڕایەن.. دوو تۆمەتبار دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share