زەڕایەن.. دوو تۆمەتبار دەستگیركران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەدوو چالاكی جیادا مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی زەڕایەنی سەر بە بەشی پۆلیسی شارەزوور دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد.

بەپێی راگەیەندراوێكی پۆلیسی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوای ئەوەی ژنێك لە بنكەی پۆلیسی زەڕایەن سكاڵای یاسایی تۆماركرد كە مۆبایلەكەی لێ وونبووە و دەست كەسێك كەوتووە كە ھەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنە تایبەتییەكانی لێدەكات، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی زەڕایەنەوە دەستگیربكرێت.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لەلایەكی ترەوەو دوای ئەوەی ژنێك سكاڵای یاسایی تۆماركرد كە لەڕێی هاككردنی ئەو سۆشیاڵ میدیایانەی بەكاریدەهێنێت كەسێك هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنە تایبەتییەكانی لێدەكات، ھێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی زەڕایەنەوە دەستگیربكرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە كاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكاندا دەستیشگیراوە بەسەر مۆبایلەكانداو لە ئێستادا هەردوو تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 2ی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن ڕاگیراون و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

ئێستا وردەكاریی ناردنی 400 ملیار دینارەكە بۆ هەرێمی كوردستان ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

شەپۆلێکی باران و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و هەفتەیەک بەردەوام دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمشەو درێژترین شەوی ساڵ نییە

سەرۆکی کۆمەڵەی فەلەکناسانی کوردستان رایگەیاند، بەپێی گۆڕانکارییە گەردوونییەکان سبەی شەو درێژترین شەو دەبێت لە نیوەگۆی باکووری زەوی. ئەژی…
Total
0
Share