کلاسیکۆی چاڤی و ئەنچلۆتی بەژمارە

ئەمشەو یەکشەممە، چاڤی هێرناندێز دووەم کلاسیکۆ وەک ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە ئەنجامدەدات، لە بەرامبەردا کارلۆ ئەنچلۆتی لەگەڵ سەرجەم ئەو یانانەی ڕاهێنەریان بووە 13 جار بەرامبەر بەرشلۆنە یاریکردووە.

ژمارەکانی چاڤی

چاڤی بۆ یەکەم جار لە جامی سوپەری ئیسپانیای وەک ڕاهێنەر بەرامبەر ڕیاڵ یاریکردووە، لەو یارییەشدا بە ئەنجامی (3-2) دۆڕاندنی تۆمارکردووە، بەڵام وەک یاریزان 42 یاری بەرامبەر مەدریدییەکان ئەنجامداوە و 17 جار براوە بووە، بەرامبەر بە 13 دۆڕاندن و 12 یەکسانبوون.

لە خوولی ئیسپانیا، ڕاهێنەرەکەی کاتالان 29 کلاسیکۆی کردووە، 13 بردنەوە، حەوت یەکسانبوون و نۆ دۆڕاندنی تۆمارکردووە.

ژمارەکانی ئەنچلۆتی

ئەنچلۆتی بەدرێژایی مێژووی لەگەڵ سەرجەم یانەکان 13 یاریی بەرامبەر بارسا کردووە، تەنها پێنج بردنەوە و سێ یەکسانبوون و پێنج دۆڕاندنی تۆمارکردووە.

وەک ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید، ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکە حەوت یاریی بەرامبەر بارسا کردووە لە سەرجەم خوول و پاڵەوانێتییەکان، چوار بردنەوە و سێ دۆڕاندنی تۆمارکردووە.

لە خوولی ئیسپانیا، ئەنچلۆتی پێنج کلاسیکۆی ئەنجامداوە، دوو بردنەوە و سێ دۆڕاندنی نووسیوەتەوە.

بابەتی پێشتر

مامەیارە، گردەكەی ئاگری نەورۆز و فەرماندەكەی سوپای بابان

بابەتی دواتر

کارەبای عێراق: گازی قەتەری نابێتە شوێنگرەوەی گازی ئێرانی و هێشتا لە قۆناغی لێکتێگەیشتنداین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چێڵسی و ماونت گەیشتوون بە بنبەست؟

دانوستاندنەکان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی نێوان چێڵسی و مەیسن ماونت لە دۆخێکی چەقبەستوودایە. ڕۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، گرێبەستی نێوان…
Total
0
Share