بافڵ جەلال تاڵەبانی: مام حەمید رەشاش تا كۆچكردنیشی لە رێڕەوە دروستەكەی خەبات لاینەدا

سەرۆكی یەكێتی پەیامی هاوخەمی بەبۆنەی ساڵیادی كۆچی دوایی مام حەمید رەشاش رادەگەیەنێت و دەڵێت، قارەمانێك بوو تا كۆچكردنیشی لە رێڕەوە دروستەكەی خەبات لاینەدا.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامەكەدا رایگەیاند، ئەمڕۆ ساڵێك بەسەر كۆچی دوایی مام حەمید رەشاش، پێشمەرگەی دێرین، كەسایەتیی دیاری شاری هەولێر و دۆستی نزیكی سەرۆك مام جەلال تێدەپەڕێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی دەشڵێت، “لەم یادە خەمناكەدا بەڕێزەوە لە مێژووی درەشاوە و پڕ لە سەروەری مام حەمید رادەمێنین و یاد و یادەوەرییەكانی وەبیرخۆمان دەهێنینەوە”.

دووپاتیشیدەكاتەوە، ئەو قارەمانێك بوو تاوەكو كۆچكردنیشی لە رێڕەوە دروستەكەی خەبات لاینەدا و ژیانی ئەو هەوڵدانێكی بێوچان بوو لەپێناو سەربەرزیی كورد و كوردستان. ناكرێت لەگەڵ باسكردنی هەموو داستانێكی قارەمانانە و شۆڕشگێڕانەدا، جوامێریی مام حەمیدمان نەیەتەوە یاد و لە ئاست قوربانیدانەكانیدا سەری رێز دانەنەوێنین.

سەرۆكی یەكێتی لە كۆتاییدا ئاماژەدەدات، دروود بۆ رۆحی پاكی مام حەمید رەشاش و سەرجەم رێبوارانی رێگای ئازادیی كوردستان.

بابەتی پێشتر

عێراق پلەی دووەمە.. ئەو وڵاتانەی زۆرترین نەوتیان بەرهەمهێناوە لە ساڵی رابردوودا

بابەتی دواتر

شەوی رابردوو تەقە لە ماڵی مامۆستایەک کرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لقی سلێمانیی یەکێتیی فەرمانبەرانی کوردستان پشتگیری بۆ بڕیارەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەربڕی

لقی سلێمانییی یەكێتیی فەرمانبەرانی كوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە،  پشتیوانیی خۆمان بۆ بڕیارە مێژووییەكەی سەرۆك بافڵ بۆ رەتكردنەوەی…
Total
0
Share