لقی سلێمانیی یەکێتیی فەرمانبەرانی کوردستان پشتگیری بۆ بڕیارەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەربڕی

لقی سلێمانییی یەكێتیی فەرمانبەرانی كوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە،  پشتیوانیی خۆمان بۆ بڕیارە مێژووییەكەی سەرۆك بافڵ بۆ رەتكردنەوەی پرۆژەی هەژماری من دەردەبڕین.

یەکێتیی فەرمانبەرانی کوردستان دەڵێت، “پشتیوانیی خۆمان بۆ تەوتینکردنی مووچە لە رێگەی بانکە فیدڕاڵییەکانی عێراق (رەشید و رافیدەین و تی بی ئای) بە پێی بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵیی دووپاتدەکەینەوە.”

باس لەوەش دەکات، بڕیارەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی بڕیارێکی مێژووییە و پاراستنی ماڤ و شایستە داراییەکانی مووچەخۆران و کۆتایی هێنانە بە دواکەوتنی مووچە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بانگەشەی دوێنێی لیستی 129ی کۆیەدا داوای کرد، هەژماری من نەکەن و تەوتین بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. مانگی ڕابردوو 49 شوێن داخراون و زیاتر لە 74 تۆن شمەك دەستیان بەسەردا گیراوە

قائیمقامیه‌تی سلێمانی‌ ئاماری كار و چالاكیه‌كانی مانگی ڕابردووی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی بڵاوكردەوە و ئاشكرایدەكات، زیاتر له‌ پێنج هه‌زار سه‌ردانیان…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری نووسینگەی هەولێری ئێن ئاڕ تی: وەزارەتی رۆشنبیری ئاگاداری داخستنی کەناڵەکەمان نییە

بەڕێوەبەری نووسینگەی هەولێری ئێن ئاڕ تی، رایگەیاند، وەزارەتی رۆشنبیری ئاگاداری داخستنی کەناڵەکەمان نییە. هێرش قادر، بەڕێوەبەری نووسینگەی هەولێری…
Total
0
Share