ورچێك ژنێك و منداڵەكەی كوشت

ورچێكی جەمسەری پەلاماری ژنێك و كۆرپەكەی داوە و هەردووكیان گیانیان لەدەستداوە.

رووداوەكە لە شاری وێڵزی ویلایەتی ئەلاسكای ئەمریكا روویداوە و پۆلیسی ناوچەكە دەڵێت، “كاتێك ژنێكی تەمەن 24 ساڵان و كوڕە یەك ساڵانەكەی لە گەڕەكەكەی خۆیاندا پیاسەیان كردووە، ورچێكی جەمسەری پەلاماریداون”.

بەپێی وتەی پۆلیس، ورچەكە زەبەلاح بووە و سەرباری ئەوەی كەسانێك هەوڵی دوورخستنەوەیان داوە، بەردەوامبووە لە پەلاماردانی دوو قوربانییەكە و سەرئەنجام بەهۆی سەختیی برینەكانیانەوە گیانیان لەدەستداوە.

شارەزایانی ژینگە لێدوانیان بۆ گۆڤاری پیوپڵ داوە و وتوویانە، پێدەچێت زۆریی بەفر و بەستەڵەكی ئەمساڵی ناوچەكە، وای لە ورچەكە كردبێت روو لە ئاوەدانی بكات، بەو پێیەی ماوەی 30 ساڵە ورچی جەمسەری لە وەرزی زستاندا لە شار و ئاوەدانییەكانی ویلایەتی ئەلاسكا كە ناوچەیەكی ساردی ئەمریكایە نەبینراوە.

بابەتی پێشتر

ئاگادارییەك لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕینەوە بۆ هاوڵاتییان

بابەتی دواتر

سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا بەهۆی پشتێنی سەلامەتییەوە سزادەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share