جیاوازی چییە لەنێوان جوانکاریی لوت بە نەشتەرگەری و بێ نەشتەرگەری؟

نەشتەرگەریی لوت ڕێکارێکی پزیشکییە بۆ جوانکاریی و گۆڕانکاری لە شێوازی لوتدا، دوای شکان یان تووشبوون بە کێشە یان کاتێک کەسەکە شێوازی لوتی بەدڵ نییە، دوو جۆر جوانکاریی لوت هەن جوانکاریی بە نەشتەرگەری و بەبێ نەشتەرگەری.

هەردوو جۆری جوانکاریی لوت لایەنی ئەرێنی و نەرێنییان هەیە، کە دەکرێت کاریگەرییەکانیان لەسەر کەسی نەخۆش دەربکەوێت.

دیارترین جۆری جوانکاریی لوت بەبێ نەشتەرگەری، جوانکاریی دەرهێنانی چەوریی و شلە کانی لوتە، کە جوانکارییەکی کاتییە بەڵام چاکبوونەوەی ئاسانترە و ماوەیەکی کەمتری پێویستە.

لەلایەکی دیکەوە جوانکاریی لوت بە نەشتەرگەری ئاڵۆزترە و دەکرێت شێوازی لوتر باشتر بگۆڕێت بەڵام کاتێکی زۆر زیاتری دەوێت بۆ چاکبوونەوە.

سوودەکانی جوانکاریی لوت بەبێ نەشتەرگەری:

یەکەم: جوانکارییەکە کاتێکی کەمی دەوێت و خێراترە، ئەم ڕێگەیە کاتێکی کەمتری دەوێت کە کەمترە لە 30 خولەک، لەبەرامبەر یەک بۆ چوار کاتژمێر کە نەشتەرگەریی جوانکاریی پێویستییەتی.

دووەم: ئەنجامی خێرا، جوانکاریی بەبێ نەشتەرگەریی هەر لەدوای ئەنجامدانی ڕێکارەکانی ئەنجامەکەی دەرەدەکەوێت.

سێیەم: زوو چاکبوونەوە.

چوارەم: پێویست بە ڕێنمایی و ئاگاداربوون ناکات دوای جوانکارییەکە لەبەرئەوەی کەسی نەخۆش زوو چاکدەبێتەوە و چاودێریی پێویست نییە.

پێنجەم: کاریگەرییە نەرێنییەکانی زۆر کەمترە لەسەر نەخۆش، بۆ ئەو کەسانەی گۆرانکاریی کەم و بچووکیان پێویستە هەڵبژاردنێکی باشە.

سوودەکانی جوانکاریی لوت بە نەشتەرگەری:

یەکەم: دەکرێت چارەسەری چەند کێشەیەک بکرێت لە یەک کاتدا، ئەگەر کەسێک چەند کیسەیەک لە لوتیدا هەبێت دەتوانێت لە کاتی یەک نەشتەرگەریدا سەرجەمیان چارەسەربکات.

دووەم: ئەنجامەکانی هەمیشەیین و کاتی نین.

سێیەم: تەنها بۆ شێوەی دەرەوەی لوت نییە، دەکرێت لەکاتی نەشتەرگەریی جوانکاریی لوتدا چارەسەری کێشەی هەناسەدان و کێشەکانی دیکەی لوت بکات.

لایەنە نەرێنییەکانی نەشتەرگەریی جوانکاریی لوت:

یەکەم: بێهۆشکردنی گشتی، کەسی نەخۆش پێویستە بێهۆشکردنی گشتیی بۆ بکرێت بۆ نەشتەرگەرییەکەی.

دووەم: ماوەی چاکبوونەوە، ئەو کاتەی پێویستە بۆ چاکبوونەوەی کەسێک دوای جوانکاریی لوت ماوەیەکی زۆرە و پێویستی بە چاودێرییە.

سێیەم: گۆڕانکاریی تێیدا زۆر قورسە، ئەگەر کەسی نەخۆش شێوازی لوتی بەدڵ نەبێت ناتوانرێت بە ئاسانی گۆڕانکاریی تێدابکرێت.

بابەتی پێشتر

یەكەم گەشتی ئاسمانیی نێوان كەركوك و توركیا ئەنجامدەدرێت

بابەتی دواتر

شرۆڤەکاران چی دەربارەی کۆنگرەی 14ی پارتی دەڵێن؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share