لە كاتی هەوڵدان بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەی هۆڵ و ماركێتی ئەكواپارك لە شاری سلێمانی یەكێك لە كارمەندەكانی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی دۆخی تەندروستی تێكچوو.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شوێنی رووداوەكەوە رایگەیاند، یەكێك لە كارمەندەكانی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی دووچاری تەنگەنەفەسی بووە و دۆخی تەندروستی تێكچووە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، “تیمە فریاگوزارییەكان چارەسەری پێویستیان بۆ كارمەندەكە كردووە”.