لە بارەگای فەرماندەیی هێزەكانی 70ی پێشمەرگە مزگەوتێك بەناوی شەهیدی فەرماندە ئاكام عومەر دروستكرا
مزگەوتەكە لە بارەگای فەرماندەیی هێزەكانی 70ی پێشمەرگە دروستكراوە و بەناوی شەهیدی فەرماندە ئاكام عومەر ناونراوە.
بڕیارە ئەمڕۆ هەینی، لە ڕێوڕەسمێكدا بە ئامادەبوونی كەسوكارەكەی بكرێتەوە و بڕیارە نوێژی هەینی تێدا ئەنجامبدرێت.
بڕیارە سبەینێ شەممە 21ی 1ی 2023، كاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆ، رێوڕەسمی چلەی شەهیدی فەرماندە ئاكام عومەر لە تەلاری هونەر لە شاری سلێمانی بەڕێوەبچێت.