خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ، شەممە بەکاتی هەرێمی کوردستان

خشته‌ و کاتی یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ به‌ کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئەمڕۆ، شەممە خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا دەستپێدەکەنەوە و چەندین ڕوبەڕوبوونەوەی بەهێز ئەنجامدەدرێن.

لە خولی نایابی ئینگلیزی یارییەکانی هەفتەی 12 ئەنجامدەدرێن، لە گرنگترینیاندا یانەی ئێڤەرتۆن لە گودیسۆن پارک ڕوبەڕوی چێڵسی دەبێتەوە، هەروەها لە یاری لوتکەشدا یانەی مانچستەر یونایتد لە ئۆڵدترافۆرد میوانداری مانچستەر سیتی دەکات.

لە خولی پلە یەکی ئیسپانیا هەفتەیەکی بەهێز بەڕێدەکرێت، لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 13 یانەکانی ڤالێنسیا و ئیشبیلیە ڕوبەڕوی ئەتلەتیک بلباو و خیتافێ دەبنەوە.

لە یاری لوتکەدا یانەی ڕیاڵ مەدرید لە دی ستیفانۆ ستادیەم دێربی مدرید بەرانبەر ئەتلەتیکۆ مەدریدی هاوسێی ئەنجامدەدات.

لە خولی ئیتاڵیا و لە گرنگترین یارییدا، یانەی لازیۆ یاری هەفتەی 11 بەرانبەر هیلاس ڤیرۆنا ئەنجامدەدات.

لە خولەکانی ئەڵمانیا و فەرەنسا کێبڕکێکانی هەفتەی 11 و 14 دەکرێن، لە گرنگترینیاندا دۆرتمۆند بەرانبەر شتوتگارت و بایرن بەرانبەر یونایەن بەرلین یاریدەکەن، مارسیلیا و مۆناکۆش بەرانبەر دەوەستنەوە.

 

پریمەرلیگ (هەفتەی 12)

وڵڤەرهامپتن – ئەستۆن ڤێلا (15:30)

نیوکاسڵ – وێست برۆمیچ ئالبیۆن (6:00)

مانچستەر یونایتد – مانچستەر سیتی (8:30)

ئێڤەرتۆن – چێڵسی (11:00)

 

لالیگا (هەفتەی 13)

ڤالێنسیا – ئەتلەتیک بلباو (4:00)

خیتافێ – ئیشبیلیە (6:15)

هوێسکا – دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس (8:30)

ڕیاڵ مەدرید – ئەتلەتیکۆ مەدرید (11:00)

 

سیریا ئەی (هەفتەی 11)

کرۆتۆنی – سپیزیا (5:00)

تۆرینۆ – ئودینێزی (8:00)

لازیۆ – هیلاس ڤیرۆنا (10:45)

 

بوندس لیگا (هەفتەی 11)

دۆرتمۆند – شتوتگارت (5:30)

فرایبۆرگ – ئارمینیا بیلیفێلد (5:30)

بوروسیا مونشنگلادباخ – هێرتا بەرلین (5:30)

ماینز – کولن (5:30)

لایپزیچ – ڤێردەربریمەن (5:30)

یونایەن بەرلین – بایرن میونشن (8:30)

 

لیگا 1 (هەفتەی 14)

مارسیلیا – مۆناکۆ (7:00)

لانس – مۆنتیپیلێ (11:00)

بابەتی پێشتر

شاندی هەرێم لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە

بابەتی دواتر

ئالابا کۆتا وادەی بۆ بایرن دیاریکردووە و سێ یانە ململانێ بۆ گواستنەوەی دەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاداری ڕیاڵ مەدرید ڕووی لە چێڵسی-یە

بەڕێوەبەرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید ماوەیەکی دوورودرێژە چاودێرییان خستووەتە سەر یەکێک لە باشترین بەرگریکارەکانی ئینگلتەرا و یانەی چێڵسی. بەگوێرەی…
Total
0
Share