بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ کونسوڵی نوێی بەریتانیا لە هەرێم کۆبووەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە رۆزی کەیڤ، کونسوڵی نوێی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە رۆزی کەیڤ، کونسوڵی نوێی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا ئاسۆ مامەند و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامانی دەستەی کارگێڕی ئامادەبوون، سەرۆک بافڵ وێڕای پیرۆزباییکردن لە کونسوڵی نوێی بەریتانیا لە هەرێم، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و داوایکرد هاوكاربێت لەبەرەوپێشچوونی پەیوەندییەكان.

‏‎لە درێژەی دیدارەكەدا دۆخی سیاسیی هەرێم و عیراق، ئازادی رادەربڕین و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر گفتوگۆی لەبارەوەكرا و هەردوولا جەختیان لە یەكخستنی هەوڵەكان كردەوە لەپێناو پاراستنی سەقامگیری و حومكڕانییەكی تەندروست لە وڵاتدا.

‏‎سەبارەت بە هەماهەنگییە کەلتووری و فەرهەنگییەکان هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و فراوانکردنی هاریکارییەکانی نێوان بەریتانیا و هەرێمی کوردستان کردەوە.

بابەتی پێشتر

کەسێک دەستگیرکرا بەبیانووی دروستکردنی مزگەوت پارەی لە خەڵک سەندووە

بابەتی دواتر

لە زاخۆ ئاگر لە ماڵێك كەوتەوە و كەسێك گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share