سودانی سەرۆكایەتیی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە ئامادەكردنی بودجە دەكات

كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە تاووتوێكردنی پڕۆژەیاسای بودجە بە سەرۆكایەتی سەرۆك وەزیران ئەنجدامدرا.

ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق سەرۆكایەتیی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە تاووتوێكردنی وردەكارییەكانی كۆتایی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراقی بۆ ساڵی 2023 كرد.

كۆبوونەوەكە بە بەشداری وەزیری دارایی و بەرپرسان و بەڕێوەبەرە گشتییە پەیوەندیدارەكان بووە.

دوێنێ عارف حەمامی، ئەندامی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دواكەوتنی ناردنی پڕۆژەیاسای بودجە لەلایەن حكومەتەوە ئامانج لێی زامنكردنی تەواو ئامادەكردنییەتی، بەتایبەت لەكاتێكدایە گۆڕانكاریی بەردەوام بەسەر نرخی نەوت و بەهای دۆلاردا دێت لە بازاڕەكاندا.

حەمامی لە لێدوانێكی بۆ میدیای فەرمیی عێراق ئەوەشی وت، “دۆسیەی پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجە و هەماهەنگی نێوان بەغداد و هەولێر لەبارەیەوە بەهەمان شێوە پێویستی بە كاتە، باوەڕناكەم ئاستەنگ بێت، بەپێی زانیارییەكانم 95%ی بڕگەكانی بودجە تەواو بووە”.

دەربارەی وادەی گەیاندنی پڕۆژەیاساكە لەلایەن حكومەتەوە بە ئەنجومەنی نوێنەران، ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی پێشبینی خۆی نیشاندا بەوەی ئامادەكردنی كۆتایی “زیاتر لە مانگێك ناخایەنێت” لە دوای گەیشتنیشی، ئەگەر هەمواریش بكرێت گۆڕانكاریی سادە دەبێت بۆ ئەوەی دەنگدان لەسەری دوانەكەوێت.

بابەتی پێشتر

بە ڤیدیۆ.. بەهۆی پاڵەپەستۆوە كەسێك مرد و 60 كەس برینداربوون

بابەتی دواتر

رووداوەكانی بەسڕە پەرەیانسەندووە و دوو هاندەر مردوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار بەرزبووەوە

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ سێشەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار كەمێك بەرزبووەوە. لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی،…
Total
0
Share