کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید بۆ یارییەکەى ڤیاریاڵ لەجامی شای ئیسپانیا بەهۆی پێکانەوە چەندین گۆڕانکاری کردووە.
لە هێڵی بەرگریی لە جێگەى ئالابا یاریی بە ڕۆدیگێر دەکات و لە جێگەى کارڤاخالیش بەشداری بە ناچۆ دەکات.
لە هێڵی ناوەڕاستیشدا بەهۆی یاریی نەکردنی چوامینییەوە دەبێت کامافینگا سەرەکی بێت.
هەروەها مۆدریچیش بەهۆی هیلاکییەوە ناتوانێت یاریی بکات و سیبایۆس جێگەى دەگرێتەوە.