ڕیاڵ و مباپێ دەستیان کردەوە بە گفتوگۆ

گفتوگۆ ژێر بە ژێرەکانی ئیدارەى یانەى ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ مباپی فەرەنسی دەستیپێکردەوە.

بە پێی ڕاگەیاندنەکان، ئیدارەى ڕیاڵ گەیشتۆتە لای مباپی و ڕازی کردووە لە ساڵی 2024دا بیگوازێتەوە ڕیزەکانیان.

ڕۆژنامەى ئاسی ئیسپانی دەڵێت پیرێز گرێبەستێکی گرانبەهاى بۆ مباپی ئامادە کردووە و بۆ پێنج وەرز دەیباتە ڕیزەکانییەوە.

مباپیش ئامادەیی خۆی پیشانداوە لە ساڵی 2024دا فەرەنسا بەرەو ئیسپانیا جێبهێڵێت و جێگەى بنزیمە بگرێتەوە کە پێشبینی دەکرێت تا ئەوکات گرێبەستەکەى کۆتایی بێت.

بابەتی پێشتر

پێکان بەرۆکی ڕیاڵ مەدریدی گرتووە

بابەتی دواتر

بەهۆی لێچوونی غازەوە ماڵەكان چۆڵكران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share