ئەمڕۆ پارەی مووچەی مانگی دوو دەگات

بڕیارە ئەمڕۆ پارە بۆ مووچەی مانگی دووی مووچەخۆرانی هەرێم لە بە‌غدادەوە بگات.

میدیای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە زاری سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە بڵاویکردەوە، “بەڕێوەبەری بەشی مووچە لە وەزارەتی دارایی عێراق واژووی لەسەر خەرجکردنی پارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کردووە و بڕیارە ئەمڕۆ مووچەی مانگی شوبات رەوانەی هەرێم بکرێت”.

باسی لەوەشکرد، “بڕیارە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پارەکە بخرێتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی هەرێم”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کچەکەی نەرمین قادر: هەر کەسێک بەرپرس بووە لە دواکەوتنی مووچە لە مردنی دایکم بەرپرسیار دەبێت

لۆلان ئازاد، کچی هونەرمەند نەرمین قادر نووسینێکی لە هەژماری فەیسبوکی خۆی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە: “دایکم لەگەڵ خانەنشینان…
Total
0
Share