کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان پلەکانی گەرما لەم دوو رۆژەدا بەردەوامدەبن لە بەرزبوونەوە.
لە راگەیەندراوی کەشناسیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە رۆژانی پێشوو 1 بۆ 2 پلە بەرزدەبنەوە.
هەروەها سبەینێ هەینی، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور، پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە.