پۆلیسی سلێمانی دوو تۆمەتباری دزیکردنی دەستگیرکرد

پۆلیسی سلێمانی دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە پێشتر لەلایەن هاوڵاتییانەوە سکاڵایان لەسەر تۆمارکرابوو بە تۆمەتی دزیکردن.

لە راگەیەندراوی پۆلیسی سلێمانیدا ئاماژە بەوەکراوە، چەند هاوڵاتییەک سکاڵایان تۆمارکردووە کە لەناو بازاڕی سلێمانی دزییان لێکراوە، بۆیە لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە و لەلایەن لیژنەکانی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕەوە دوو تۆمەتبار دەستگیرکراون.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران، ( ف، ك، ح) لەدایكبووی 1973 و (ن، أ، ش) لەدایكبووی 2003 دانیشتووی شاری كەركوك بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و چەند سكاڵایەكی یاساییان لەسەر تۆماركراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی گەرمیان: بەرزەپردی شێخ محەمەد تاڵەبانی بەڕووی شۆفێراندا کرایەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە، بەرزەپردی شێخ محەمەد تاڵەبانی کرایەوە و دەتوانن بەکاریبهێنن. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، “ئاگاداری…
Total
0
Share