(ڤیدیۆ) ئینتەر میلان دێربیی میلان و سوپەری ئیتاڵیای بردەوە

یاریی کۆتایی جامی سوپەری ئیتاڵیا لە نێوان یانەکانی ئینتەر میلان و ئەی سی میلان ئەنجامدرا، ئینتەر میلان بردنەوەی بەدەستهێنا و بۆ جاری حەوتەم لە مێژوویدا جامەکەی بەرزکردەوە.

ئەمشەو چوارشەممە، یانه‌ی ئینتەر میلان له‌ یاریگای “شا فەهد” لە سعوودیە بۆ ناسناوی جامی سوپەری ئیتاڵیا ڕووبەڕووی ئەی سی میلانی ڕکابەری مێژوویی بووەوە.

یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندیی شین و ڕەشی میلانۆ کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانیی “نێراتزۆری” له‌ خوله‌کەکانی 10، 21، 78 له‌لایه‌ن فیدریکۆ دی مارکۆ، ئێدین دزیکۆ، لاوتارۆ مارتینێزەوە تۆمارکران.

ئینتەر میلان وەک پاڵەوانی جامی ئیتاڵیا یاریی کۆتایی سوپەری ئیتاڵیای بەرامبەر میلانی پاڵەوانی خولی ناوخۆ ئەنجامدا، ناسناوی 2023 حەوتەمین ناسناوی سوپەرە “مارە شینەکانی میلانۆ” لە مێژوویاندا بەدەستیدەهێنن.

بابەتی پێشتر

ئاگادارییەك بۆ شۆفێران

بابەتی دواتر

لە رووداوێكی هاتوچۆدا هەشت كەس برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share