پۆیرێر ماگریگۆری دووچاری پێکانێکی قورس کرد و “تریلۆجی” لێبردەوە

ڕوبەڕوبوونەوەی ئاگرینی نێوان داستن پۆیرێری ئەمریکی و کۆنۆر ماگریگۆری ئێرلەندی ئەنجامدرا، پۆیرێر بە بڕیاری ناوبژیوانان بردنەوەی بەدەستهێنا.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، یەکشەممە ڕوبەڕوبوونەوەی نێوان داستن پۆیرێر و کۆنۆر ماگریگۆر لە (UFC 264) ئەنجامدرا، لە گەڕی یەکەمدا پۆیرێر باشتر دەرکەوت و بەهۆی جوڵەیەکەوە ماگریگۆر قاچی چەپی شکا، جۆری شکانەکەش قورسبوو، بۆیە ناوبژیوانان و ستافی پزیشکی دوای لێکدانەوەی بارودۆخی جەنگاوەرە ئێرلەندییەکە بڕیاریاندا پۆیرێر بە براوە ئەژماربکەن، سەرەڕای ئەوەی دابەزینە مێژووییەکە هێشتا چوار گەڕی دیکەی مابوو.

لە کۆتاییدا ماگریگۆر بە گوێزەرەوەی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەکرا، بڕیارە هەر ئەمڕۆ نەشتەرگەری لە قاچی چەپیدا بۆ بکرێت، کە دووچاری زیانێکی قورس هاتووە.

لەو بارەیەوە پۆیرێری پاڵەوان و تەمەن 32 ساڵ ڕایگەیاند، ” ئەو پیاوە دەیوت دەتکوژم و بە تابوتێک ڕەوانەی ماڵەوەت دەکەمەوە، کوشتن بابەتێک نییە بە گاڵتەوگەپیش ئاماژەی بۆ بکرێت، هیوادارم بەوشێوەیە قسە لەگەڵ خەڵکیدا نەکات، هیوادارم خودی خۆشی بە سەلامەتی بگەڕێتەوە نێو خێزانە جوانەکەی”.

یەکەم ڕوبەڕوبوونەوەی نێوان دوو جەنگاوەرەکە ساڵی 2014 لە پاڵەوانێتی (UFC 178) ئەنجامدرا، تیایدا ماگریگۆر سەلماندی پاڵەوانی جیهانە و بە لێدانی کوشندە لە گەڕی یەکەمدا پۆیرێری کوتا بەزەویدا.

دووەم روبەڕوبوونەوەش لە مانگی کانونی دووەمی 2021 لە دورگەی یاس – ئەبوزەبی ئەنجامدرا، جەنگاوەرە ئەمریکییەکە ئامادەکارییەکی باشی کردبوو، توانی بە بڕیاری ناوبژیوانان لە گەڕی دووەمدا بردنەوە تۆماربکات.

ڕوبەڕوبوونەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، سێیەم دابەزین (تریلۆجی)یە، تیایدا پۆیرێر بە براوە ئەژماردەکرێت و چیتر ماگریگۆر توانای ڕوبەڕوبوونەوەی جەنگاوەرە ئەمرییەکەی نابێت.

بابەتی پێشتر

بەهۆی شکانی بۆری ئیفرازی یەک 10%ی دانیشتووانی هەولێر بێئاو دەبن

بابەتی دواتر

وەرگەڕانی مینی پاسێك لە وان گیانلەدەستدانی 12 كۆچبەری لێكەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share