هەفتەی کلاسیکۆ.. خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ، شەممە بەکاتی هەرێمی کوردستان

 

خولەکانی ئەوروپا بەردەوامییان دەبێت و ئەمڕۆ، شەممە چەندین یاری بەهیز ئەنجامدەدرێن لە هەمووی گرنگتر کلاسیکۆی چوونی ئیسپانیایە لە یاری نو کامپ.

لە خولی نایابی ئینگلیزی یاری لوتکە لە نێوان یانەکانی مانچستەر یونایتد و چێڵسی لە یاریگای ئۆڵدترافۆرد ئەنجامدەدرێت، هەروەها لیڤەرپوڵ لە یاریگای خۆیدا میوانداری شیفێڵد یونایتد دەکات.

لە خولی پلە یەکی ئیسپانیا چوار ڕوبەڕوبوونەوەی بەهێز ئەنجامدەدرێن، گرنگترینیان یاری کلاسیکۆی چوونە کە لە یاریگای نو کامپی تایبەت بە یانەی بەرشلۆنە دەبێت.

لەم ڕوبەڕوبوونەوەیەدا هەردوو یانە لەدوای شکستی گەڕی ڕابردوو هەوڵی گەڕانەوەی بەهێز دەدەن، تاوەکو وێنایەکی ناوازە لەم وەرزەدا نیشانی هاندەرانیان بدەن.

لە کالچیۆی ئیتاڵیا، جێنەوا بەرانبەر ئینتەرمیلان دەوەستێتەوە و یانەی لازیۆ لە ئۆڵۆمپیکۆ میوانداری یانەی بۆلۆنیا دەکات.

لە خولی ئەڵمانیا هاوشێوەی خولەکانی دیکە لوتکەی دێربی ڕۆر لەنێوان یانەکانی بوروسیا دۆرتمۆند و شاهانەی شالکە لە یاریگای سیگناڵ ئیدونا پارک دەکرێت.

لە فەرەنسا لە چوارچێوەی یارییەکانی گەڕی هەشتی لیگا وەن، یانەی پاریس سانت جێرمان میوانداری دیجۆن دەکات.

 

پریمەرلیگ (هەفتەی شەش)

وێستهام یونایتد – مانچستەر سیتی (2:30)

فولهام – کریستاڵ پاڵاس (5:00)

مانچستەر یونایتد – چێڵسی (7:30)

لیڤەرپوڵ – شیفێلد یونایتد (10:00)

 

لالیگا (هەفتەی حەوت)

بەرشلۆنە – ڕیاڵ مەدرید (5:00)

ئیشبیلیە – ئیبار (7:30)

ئۆساسۆنا – ئەتلەتیک بلباو (7:30)

ئەتلەتیکۆ مەدرید – ڕیاڵ بیتیس (10:00)

 

سیریا ئەی (هەفتەی پێنج)

ئاتالانتا – سامپدۆریا (4:00)

جێنەوا – ئینتەرمیلان (7:00)

لازیۆ – بۆلۆنیا (9:45)

 

بۆندس لیگا (هەفتەی پێنج)

بایرن میونشن – ئینتراخت فرانکفۆرت (4:30)

ماینز – بوروسیا مونشنگلادباخ (4:30)

یونایەن بەرلین – فرایبۆرگ (4:30)

لایپزیگ – هێرتا بەرلین (4:30)

بوروسیا دۆرتمۆند – دیجۆن (7:30)

 

لیگا 1 (هەفتەی هەشت)

لۆریان – مارسیلیا (6:00)

پاریس سانت جێرمان – دیجۆن (10:00)

بابەتی پێشتر

كۆرۆنا لە سێ مانگدا زیانی 11 ملیار دۆلاری بە كۆمپانیا فڕۆكەوانییەكانی ئەمریكا گەیاندووە

بابەتی دواتر

کلاسیکۆی کۆرۆنا.. گەڕانەوە بۆ پەنجاکان و سەرنجدان لە تەلەفزیۆن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئارسیناڵ چاوەڕوانی جیسۆزە

یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی گابریێل جیسۆز لە یانەی مانچستەر سیتییەوە چڕ کردووەتەوە. “فووتبۆڵ لەندەن” بڵاویکردووەتەوە، بەڕێوەبەرانی…
Total
0
Share