لە رووداوێكی هاتوچۆدا لە هەولێر دوو كەس برینداربوون

فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، كاتژمێر5ی سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لەسەر رێگای (هەریر-شەقڵاوە)، بەرامبەر فرۆكەخانەی هەریر، ئۆتۆمبێلێكی جۆری فۆردی تایبەت بەهۆی تیژڕۆیی وشكانی تەبەڵەی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەكەوە كە كۆنترۆڵی لەدەستدا و خۆی كێشا بە بارستە خۆڵێك لە تەنیشتی ڕێگاكە.

وتيشی، لە ئەنجامی رووداوەكە شۆفێر و سەرنشینەكەی بە سەختی برینداربوون و زیانێكی زۆری ماددیش بەر ئۆتۆمبێلەكە كەوت.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی لە سلێمانی لەگەڵ ژمارەیەك کونسوڵی گشتی و نوێنەری وڵاتاندا کۆبووەوە

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی و کونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا کۆبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share