ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەندامە نوێیەكانی 25 لیژنەی ئەنجومەنەكەی یەكلاكردەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ دانیشتنەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە بڕگەی یەكەمی تایبەت بوو بە دیاریكردنی ئەندامە نوێیەكان لە لیژنە جیاجیاكانی ئەنجومەنەكەدا كۆتایی هات.
لە دانیشتنەكەدا ئەندامانی 25 لیژنە دەنگیان لەسەر درا كە دیارترینیان لیژنەی داراییە و پڕكردنەوەی ئەندامەكانی پێویستە لەكاتی گەیشتنی پرۆژە یاسای بودجە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە.
دوای کۆتاییهاتنی پشووی یاسادانان، کە زیاتر لە مانگێکی خایاند، شەممەی رابردوو ئەنجومەنی نوێنەران دەستی بە ئەنجامدانی دانیشتنەکانی كردەوە.
هەمان رۆژ بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنەكە لە فراكسیۆنی یەكێتی رایگەیاند، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریدا بە دواخستنی بڕگەی دووەم لە بەرنامەی کاری دانیشتنی ئەمرۆ کە بریتی بوو لە دابەشكردنی پەرلەمانتارانی نوێ (ئەوانەی دوای دەستلەکارکێشانەوەی پەرلەمانتارانی رەوتی سەدر دەستبەكاربوون) بەسەر لیژنەكاندا.
وتیشی، “تاکو ئەو پەرلەمانتارانە دابەشنەبن بەسەر لیژنەکاندا، ناتوانرێت یاسای بودجەش لە ئەنجومەنی نوێنەران تاووتوێبكرێت و دەنگی لەسەر بدرێت”.