مانچستەر یونایتد “گەوهەرەکەی” لە مەدرید دەشارێتەوە

بەرپرسانی یانەی مانچستەر یونایتد دەستیان بە دانوستاندن کردووە، بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەلیخاندرۆ گارناچۆ.

بەپێی زانیارییەکانی جەیمس داکەر لە ڕۆژنامەی “تێلیگراف”، ئەلیخاندرۆ گارناچۆ نزیکە لە ڕێککەوتن لەسەر گرێبەستێکی نوێی درێژخایەن لەگەڵ مانچستەر یونایتد.

“گەوهەرەکەی ئەرجەنتین” لەم وەرزەدا دوو گۆڵ و چوار ئەسیستی تۆمارکردووە، گرێبەستی پێشووی تەنها 18 مانگی ماوە کۆتاییدێت.

لێپرسراوی کارەکانی گارناچۆ، ئۆفەرێکی سەرەتایی بە مووچەی هەفتانەی 20 هەزار هەزار پاوەند ڕەتکردووەتەوە، سەرەڕای ئەوەی لە پێشوودا تەنها حەوت هەزار پاوەندی بەدەستهێناوە، بەڵام لە ئێستادا داوای سێ هیندەی مووچەی سەرەتایی دەکات.

“تێلیگراف” جەخت لەوە دەکاتەوە، کە گارناچۆ دەیەوێت لە “ئۆڵد ترافۆرد” بمێنێتەوە و سەرەڕای دانوستاندنەکان، بەڵام ڕیاڵ مەدرید گرنگی پێداوە و بەهێزەوە هاتووەتە نێو هاوکێشەکەوە.

بابەتی پێشتر

چوار لایەنی سیاسی: لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنداین

بابەتی دواتر

ئەندامانی 25 لیژنەی ئەنجومەنی نوێنەران دیاریكران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share