ئالیسۆن و فابینیۆ دوو یاریی لیڤەرپوڵ لەدەستدەدەن

بەهۆی بەشداریکردنیان لە چالاکییە نێودەوڵەتییەکان، هەریەک لە ئالیسۆن بیکەر و فابینیۆ ناتوانن لە دوو ڕووبەڕووبوونەوەی داهاتووی لیڤەرپوڵ بەشداریبکەن.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەرازیل ئاشکرایکردووە، هەردوو یاریزان، ئالیسۆن و فابینیۆ دۆزی دووەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە، سەرەڕای ئەوەی بۆ چالاکییە نێودەوڵەتییەکان بانگهێشتی هەڵبژاردەی سیلیساو کراون، بەڵام لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ ئینگلتەرا، لەلایەن دەسەڵاتی تەندروستیی بەریتانیاوە بۆ ماوەی 10 ڕۆژ کەرەنتین ناکرێن.

سەرەڕای ئەوەی دووانەی ناوبراو ڕاستەوخۆ بەشداری ڕاهێنانەکان دەکەنەوە، بەڵام ناتوانن بەشداری دوو یاریی داهاتووی “ڕێدز” بکەن، بەوپێیەی لە 14ی تشرینی یەکەم بەدرێسی بەرازیلەوە یاریدەکەن، ڕاستەوخۆ لە 15ی هەمان مانگ لیڤەرپوڵ بەرامبەر واتفۆرد یاریدەکات.

پاشان لیڤەرپوڵ لە 19ی تشرینی یەکەم بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید لە یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆ یاریدەکات، بەر لەو ڕووبەڕووبوونەوەیە، ئالیسۆن و فابینیۆ ناتوانن یەکەی ڕاهێنانەکان کۆتایی پێبهێنن و بە ئەگەرێکی زۆرەوە لەو یارییەشدا بەشداری ناکەن.

بەپێی زانیارییەکانی ” زە سەن”، دوو یاریزانەکەی لیڤەرپوڵ لە ڕووبەڕووبوونەوەی 24ی تشرینی یەکەم بەرامبەر مانچستەر یونایتد، لە یاریگای ئۆڵدترافۆرد دەگەڕێنەوە.

بابەتی پێشتر

گەوهەرەکەی سڕبیا خەون بە یانەیەکی پریمەرلیگەوە دەبینێت

بابەتی دواتر

لە شەنگال گرژی و ڕێگری دروستبوو<br>پارتی و پەكەكە قسەی جیاوازی لەبارەوە دەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئوزێل پێشکەشی گەورەی ئیتاڵیا کراوە

بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە ئینگلتەرا دەستیپێکردووە، هەندێک لە یانە گەورەکان هەوڵدەدەن لەسەردەمی قەیرانەکاندا لەگەڵ یاریزانە بێبەرانبەرەکان بە ڕێککەوتن…
زیاتر ببینە

توخێل هێرشبەری دیکەی دەوێت

ڕاهێنەری ئەڵمانیی یانەی چێڵسی، تۆماس توخێل داوای لە ئیدارەی یانەکەی کردووە لە گواستنەوەکانی زستانی 2022 هێرشبەرێکی دیکەی بۆ…
Total
0
Share