بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد کە تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە بەهۆی ئەوەی دزیی لە باخێکی ناوچەی سیتەک کردبوو.
بەپێی راگەیەندراوی پۆلیسی سلێمانی، “هاوڵاتییەك سكاڵای یاسایی تۆماركرد كە لە باخەكەی لە سیتەك دزی لێكراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و دوای بەدواداچوونەكان و وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی سیتەكەوە بەهاوكاریی یاریدەدەرێتیی ئاسایشی سیتەك تۆمەتبارەکە بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت”.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “تۆمەتبار ( أ،ج،ح لەدایكبووی 2001 ) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە”.