تۆمەتبارێك لەكاتی دەستگیركردنیدا ڕووبەڕووی ئاسایشی سلێمانی بووە و كوژرا

ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارێكدا ڕووبەڕووی هێزەكانیان بووەتەوە و لە ئەنجامدا تۆمەتبارەكە كوژراوە.

لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاسایشی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، لەدرێژەی هەڵمەتەکانی دەستگیرکردنی تاوانکاران و هەڵاتوان لە یاسا، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانی لەسەر فەرمانی دادوەر لە گوندی وێڵەیەری نزیک شاری سلێمانی هەستان بەئەرکی جێبەجێکردنی فەرمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی هەڵاتوو بەناوی ( ک ،ص،أ) کە داواکراوبوو بەپێی ماددەی (405 /31) لە یاسای سزادان.

باسی لەوەشكردووە، پێشتر چەندین جار لەهەوڵی دەستگیرکردنیدا تەقەی لە هێزەئەمنیەکان کردووە و هەڵاتووە، ئەمجارەش لەهەوڵی دەستگیرکردنیدا بەچەک ڕووبەڕووی هێزەکانی ئاسایش بوویەوە و لەئەنجامی بەرپەرچدانەوەدا تۆمەتبارەکە کوژرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دارا سێكانیانی: بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی فەرمانبەر ئازادە لە هەڵبژاردنی بانكێك بۆ تەوتینكردنی مووچەكەی

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی فەرمانبەر ئازادە لە هەڵبژاردنی بانكێك بۆ تەوتینكردنی مووچەكەی. دارا…
Total
0
Share