وەهاب هەڵەبجەیی: هێرش بۆ سەر سلێمانی بەهۆی هەڵوێستە نیشتمانییەکانییەوە مەدالیای شەرەفە و لە ئێخەی ئەکەین

وەهاب هەڵەبجەیی لە پەیامێکدا لەبارەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی رایگەیاندووە، “سلێمانی باجی نیشتمانپەروەرییەکەی دەدات و ئەوە مەدالیای شەرەفە لە ئێخەی دەکەین”.

لە پەیامەکەی وەهاب هەڵەبجەییدا هاتووە، “سلێمانی دار و موڵکی بابانە، نە مەحکوومی عەجەم و نە سوخرەکێشی ئالی عوسمان بووە”.

دەڵێت، سلێمانی باجی نیشیمان پەروەرییەکەی دەدات.

وەهاب هەڵەبجەیی باس لەوەدەکات، “هێرشکردنە سەر سلێمانی بەهۆی هەڵوێستە نیشتیمانییەکانییەوە شتێکە نەک خۆمانی لێ ناشارینەوە، بەڵکو مەدالیای شەرەفە و لە ئێخەی ئەکەین”.

وتەیەکی سەرۆک مام جەلال دەهێنێتەوە و دەڵێت، هەروەک چۆن سەرۆک مام جەلال دەیفەرموو “یارمەتیدانی پارچەکانی دیکەی کوردستان، تۆمەتێکە رەتیناکەینەوە و شەرەفێکە بانگەشەی بۆ ناکەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خورشید هەرکی: ئەوەی تـ.ـەقەی لێکردم بەڵێنی پێدراوە لە دەزگای پـ.ـاراستن دابمەزرێندرێت

خورشید هەرکی لە تۆمارێکی ڤیدیۆیدا نوێترین زانیارییەکانی لەبارەی هەوڵی تیرۆرکردنی ئاشکراکرد. خـ.ـورشید هـ.ـەرکی، لە تۆمارێکی دەنگیدا ئاشکرایکرد، “ئەمڕۆ…
Total
0
Share