وردەكاریی پێدانی دوو مووچە بە فەرمانبەران بڵاوكرایەوە

سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، چاوەڕواندەكرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا رێنمایی تایبەت بە یاسای بودجە دەربكرێت و بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە و هاوكات زانیاریی نوێ لەبارەی دابەشكردنی مووچەی مانگەكانی شەش و حەوت ئاشكرادەكات.

راشیگەیاند، دەبێت هەرێم و بەغداد پاكتاوی دارایی نێوانیان بكەن بەوەش بڕە پارەیەك بۆ هەرێمی كوردستان دەمێنێتەوە و دەتوانرێت مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بدرێت.

ئاشكراشیكرد، دوای دەركردنی رێنماییەكانی یاسای بودجە، حكومەتی عێراق بەشە بودجەی هەرێم دەنێرێت و بەوەش دەتوانرێت مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەک لە تەندروستیی هەڵەبجەوە بۆ فرۆشیاران سەبارەت بە مانگی رەمەزان

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی پارێزگای هەڵەبجە فرۆشیاران ئاگاداردەکاتەوە، لە مانگی رەمەزاندا ئەو خواردنانەی دەیفرۆشن چەند زانیارییەکیان لەسەر بێت. بەپێی…
Total
0
Share