کریستۆڤ گالیتێی ڕاهێنەری پاریس زۆر بە ڕوونی ئاشکرایکرد تا یاریزان نەڕوات، ناتوانن یاریزانی نوێ بکڕن.
یانەى پاریس سانجێرمان شەش یاریزانی بۆ گالیتێ کڕیوە ئەوانیش موکیلی و ڤیتینیا و سانچێز و فابیان ڕۆیز و سولێر و ئیکتیکی بوون.
ئیدارەى یانەکە بە گالیتێی وتووە هیچ یاریزانێکی نوێ ناکڕین و پێویستە ئەم دوو وەرزە بەم جۆرە ڕکابەری ناسناوەکان بکەین.
تاکە ئامانجی یانەى پاریس سانجێرمان لە ئێستادا نوێکردنەوەى بۆندی مێسی ئەرجەنتینییە.