ڕایۆلا لە مەدرید کۆبوونەوەی لەگەڵ پێرێز کردووە

لێپرسراوی کارەکانی ئێرلینگ هالاندی نەرویجی، مینۆ ڕایۆلا لە شاری مەدرید کۆبوونەوەی لەگەڵ فلۆرنتینۆ پێرێز-ی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید کردووە.

ڕۆژنامەی مارکا لەزاری “ئیل کۆنفیدینسیاڵ”ــەوە ئاشکرایکردووە، لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا مینۆ ڕایۆلا، لێپرسراوی کارەکانی ئێرلینگ هالاند لە شاری مەدرید کۆبوونەوەی لەگەڵ فلۆرنتینۆ پێرێز-ی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید ئەنجامداوە، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی چەند تەوەرێک کراوە، پەیوەندیداربووە بە گواستنەوەی هەریەک لە پۆل پۆگبا و ئێرلینگ هالاند بۆ یانەی شاهانە.

بەپێی سەرچاوەکە، ڕایۆلا بەرامبەر گواستنەوەی هالاند داوای مووچەی ساڵانەی بەبڕی 30 ملیۆن یورۆ کردووە، جگە لە پاداشت و وردەکارییە داراییەکان، لەهەمان کاتدا یانەی کڕیار ناچارە 100 ملیۆن یورۆ پێشکەشی بوروسیا دۆرتمۆند بکات، لەلایەکی دیکەوە بۆندی پۆل پۆگبا لە هاوینی 2022 کۆتاییدێت و بێبەرامبەر دەتوانێت یانەی شاهانە یاخود هەر یانەیەکی دیکە هەڵبژێرێت.

مارکا نووسیویەتی، تێکڕای تێچووی گواستنەوەی ئێرلینگ هالاند بۆ هەر یانەیەک 400 ملیۆن یورۆیە بە مووچەی ساڵانە و ئەو پاداشتانەی لە یانە داواکارەکانی داوایکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جه‌مسه‌ره‌کانی نیوه‌ی کۆتایی “US OPEN” یەکلاییبوونەوە

یارییه‌کانی قۆناغی چاره‌کی کۆتایی پاڵه‌وانێتی کراوه‌ی ئه‌مریکا کۆتاییانهات و جه‌مسه‌ره‌کانی چوارگۆشه‌ی زێڕین یه‌کلاییبوونه‌وه‌. له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی قۆناغی چاره‌کی…
Total
0
Share