لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا شۆفێرێك گیانیلەدەستدا و دوو كەسی دیكە برینداربوون

بەپێی زانیارییەكان رووداوێكی هاتوچۆ لەسەر رێگای نێوان دوكان-خەلەكان لە نێوان دوو بارهەڵگردا روویدا و بەو هۆیەشەوە شۆفێری بارهەڵگرێك كە تانكەری گواستنەوەی سووتەمەنی بووە گیانیلەدەستداوە و دوو كەسی دیكە لە بارهەڵگرەكەی تر برینداربوون.

لە زانیارییەكاندا هاتووە، بەهۆی رووداوەكەوە ئاستەنگی هاتوچۆ لە رێگاكە دروستبووە و تیمەكانی هاتوچۆ و پۆلیسی دوكان سەرقاڵی پاككردنەوەی ڕێگاكە و دەرهێنانی تەرمی ئەو شۆفێرەن كە گیانیلەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. رووداوەكانی هاتوچۆ و ژمارەی قوربانییان كەمیانكردووە

بابەتی دواتر

عەلی حەمەساڵح: لە هەولێر هونەرمەندێكی ئێرانی ئاهەنگێكی كردووە و زەوییەكی پێدراوە بەهاكەی 15 ملیۆن دۆلارە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی حەمەساڵح: پڕۆژەی پێدانی راستەوخۆی مووچە گرفتی بۆ دروستكرا و پەیوەندی بە سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە نییە

عەلی حەمەساڵح ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، چاوەڕواندەكرێت لە 17 بۆ 18ی ئەم مانگەوە…
Total
0
Share