نەتەوەیەکگرتووەکان داوای دەستگیرکردنی بکوژی گەنجەکەی دهۆک دەکات

دۆسکی ئازاد، دوای گۆڕینی ڕەگەزی لە کوڕەوە بۆ کچ

نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق نیگەرانی قوڵی نیشانداوە لە کوشتنی “دۆسکی ئازاد” لە دهۆک، داواش دەکات حکومەتی هەرێم پەلەبکات لە دۆزینەوەی بکوژەکەی.

لە ڕاگەیەندراوێکدا نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق دەڵێت، “کوشتنی ژنێکی ڕەگەز جیاواز لە دهۆک بەناوی شەرەفپارێزییەوە جێگای لە کۆمەڵگایەکی دیموکراتیدا نابێتەوە، بۆیە چاودێری هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم دەکەین لە دۆزینەوەی بکوژی ئەو گەنجەدا”.

سێ ڕۆژ پێش ئێستا لە ناحیەیەكی سەر بە پارێزگای دهۆك گەنجێك دوای ئاشكراكردنی گۆڕینی ڕەگەزی لە كوڕەوە بۆ كچ كوژرا، ئەوکات پۆلیسی شارەكە ڕایگەیاند، تاوانەكە لەلایەن برایەكی خۆیەوە ئەنجامدراوە.

ئەو ڕووداوە کاردانەوەی نێودەوڵەتی لێکەوتەوە و جگە لە نەتەوەیەکگرتووەکان کونسوڵخانەی ئەمریکا و ئەڵمانیا و چەند وڵاتێکی دیکە داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلەیان کرد.

بابەتی پێشتر

دوای مانگێک و سێ هەفتە تەرمی "دێکان تاریق" بەخاکسپێردرا

بابەتی دواتر

ئەلقوڕەیشی.. ئەو سەركردەیەی داعش كە ڕۆڵی سەرەكی هەبوو لە كوشتن و بە كۆیلەكردنی سێكسیدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share